بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت،خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی كانوونی دووه‌م و شوباتی داھاتووی فه‌رمانبه‌ران، نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه به په‌سه‌ندكردنی بوودجه‌ی گشتیی.
ئه‌حمه‌د سه‌فار ،بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند كه به‌په‌سه‌ندكردنی بوودجه‌ی گشتیی، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ته‌واوی بۆ یه‌ك ساڵ ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت و ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كات كه خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی كانوونی دووه‌م و شوباتی داھاتووی فه‌رمانبه‌ران، نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه به په‌سه‌ندكردنی بوودجه‌ی گشتیی.
ئه‌حمه‌د سه‌فار له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند كه له كاتی په‌سه‌ندكردنی بوودجه‌ی گشتیی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، ئه‌وا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ته‌واوی تا كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت و گوتی: "ده‌بێت مووچه‌ی مانگه‌كانی كانوونی دووه‌م و شوباتی داھاتووی فه‌رمانبه‌ران خه‌رج بكرێت، تا ئه‌و كاته‌ی بوودجه‌ی گشتیی په‌سه‌ند ده‌كرێت".
گوتیشی: "ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دژبه بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت".
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌حمه‌د سه‌فار سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كورتھێنانی بوودجه‌ی گشتیی گوتی: "به داھاتی دابه‌زاندنی نرخی دینار و فرۆشتنی نه‌وت، كورتھێنانی بوودجه‌ی گشتیی، پێ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".
رۆژی دووشه‌ممه‌ی ھه‌فته‌ی رابردوو له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه به‌سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فا كازمی به‌ڕێوه‌چوو، ده‌نگ له‌سه‌ر ره‌شنووسی پڕۆژه‌ی اسای بوودجه‌ی گشتیی بۆ ساڵی ٢٠٢١ درا و په‌سه‌ندكرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.