Erbil 11°C پێنجشەممە 06 شوبات 09:55

تەرمی قوتابییه‌ک لەناو باڵه‌خانه‌یه‌کی تەواو نەکراو بە هەڵواسراوی دۆزرایەوه‌

کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی ڕاپه‌رین ڕایده‌گه‌ێنێت ، ته‌رمی قوتابیه‌ك له‌ناو باڵه‌خانه‌یه‌كی ته‌واو نه‌كراو به‌هه‌ڵواسراوی دۆزرایه‌وه‌.

پۆلیسی ڕاپه‌رین ، ڕایده‌گه‌ێنێت ، كه‌كاتژمێر 9 ى به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27 ى 12 ى 2020  ، تەرمی گەنجێک گەیەنرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە کە شوێنەواری پەت بە ملیەوە هەبووە، دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی پاشان بۆ گرتنەبەری ڕێ و شوێنی یاسایی زیاتر تەرمەکەی هەواڵەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.

پۆلیسی ڕاپه‌رین ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، گەنجەکە بەناوی ( ه،ت،س ) لە ڕەگەزی نێر، لەدایک بووی ساڵی 2001 کە پیشەی قوتابیه‌ و دانیشتوی ڕانیە گەڕەکی ڕاپەڕینە، تەرمەکەی لەناو بینایەکی تەواو نەکراو لە ڕانیە گەڕەکی قولـله‌ بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە، پاشان گەیەنرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە. 
له‌كۆتاییدا ، پۆلیسی ڕاپه‌رین ڕایده‌گه‌ێنێت ، كه‌په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و بۆ زانینی هۆکاری ڕاستقینەی ڕوداوەکە لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و بەردەوامە.

داڕشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.