Erbil 26°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 08:23

ڕه‌وشی که‌ش و هه‌وای پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان بۆ سبه‌ی ڕاگه‌یاندرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27 ى 12ى 2020 ، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە .

به‌پێی پێشبینییەکانی کەش و هەوای كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان،   ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌ ئاسمانى دهۆك و كه‌ركووك هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ورى جیاجیا په‌یدا ده‌بن.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ سبەی دووشه‌ممه‌ 28 ى 12 ى 2020، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، ته‌نیا له‌ ئاسمانى سلێمانى و دهۆك هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ورى جیاجیا په‌یدا ده‌بن.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاندووه‌ ، كه‌ ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 14 پلەی سیلیزی دەبێت، لە سلێمانی 14 پله‌ ، دهۆک 13 پله‌ ، کەرکوک 17 پلە دەبێت.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌سبه‌ی دووشه‌ممه‌، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 16 پلە دەبێت، سلێمانی 15 پلە، دهۆک 14 پله‌ و کەرکوکیش 19 پله‌ی سیلیزی‌ دەبێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.