له ئه‌مریكا پۆلیس كه‌سێكی دۆزییه‌وه كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یانی نوێل له شاری ناشڤیل سه‌ربه ویلایه‌تی تێنێسی.
له كاتێكدا ناسنامه‌ی كه‌سه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه له میدیاكانی ئه‌مریكادا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه كه‌سێكی سپی پێستی ته‌مه‌ن ٦٣ ساڵانه.
له‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیاكانی ئه‌مریكادا بڵاوكراونه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كرێت كه به‌رپرسانی فیدراڵی له ماڵی ئه‌و كه‌سه‌ی په‌یوه‌ندی به ته‌قینه‌وه‌كه هه‌یه پشكنینیان ئه‌نجامداوه.
له كاتێكدا ناسنامه‌ی كه‌سه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه، ته‌له‌ڤیزیۆنی CBS بڵاویكرده‌وه كه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی سپی پێستی ته‌مه‌ن ٦٣ ساڵان كراوه.
هه‌روه‌ها له كاتێكدا لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه كه له جۆری كه‌ره‌ڤانه بوو درێژه‌ی هه‌یه، سه‌رۆكی شاره‌وانی شاره‌كه، جۆن كوپه‌ر تا رۆژی یه‌كشه‌ممه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی راگه‌یاند.
به‌هۆی به‌هێزی و گه‌وره‌یی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه، فه‌رمانڕه‌وای شاره‌كه، بیل لی داوای هاوكاری فیدراڵی له كۆشكی سپی كرد.
بیل لی باسی له‌وه كرد كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه لانیكه‌م ٤١ بینا زیانیان به‌ركه‌وتووه و ئه‌و زیانه‌ش هێڵی خزمه‌تگوزاری به‌په‌له و هێڵی ته‌له‌فۆنی ماڵانیشی گرتووه‌ته‌وه.
له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، سێ كه‌س برینداربوون كه برینی هیچ كامیان سه‌خت نییه و له‌ئێستادا له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
گوته‌بێژی به‌شی پۆلیسی میترۆ ناشڤیل، دۆن ئارۆن، رایگه‌یاندبوو ''له‌و باوه‌ڕه‌داین كه رووداوه‌كه ئامانجدار بووه''.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.