Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 19:00

له‌ باسکه‌ی ئه‌مه‌ریکا میامی هیت سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر نیو ئۆرلیانز بلیکانزی تۆمارکرد

کوردستان TV
100%

له‌گه‌ڕی دووه‌می خولی باسكه‌ی تیپه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ، تیپی میامی هیت میوانداری تیپی نیو ئۆرلیانز بلیكانزی كردو یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه‌ به‌ئه‌نجامی سه‌دو یازده‌ خال به‌رامبه‌ر به‌ نه‌وه‌تو هه‌شت خال .
له‌ هه‌ر چوار ماوه‌ی یاریدا ئاستی یاریزانانی هه‌ردوو تیپ له‌یه‌كتری نزیك بو ، یاریزانانیش هه‌ولی  تۆمار كردنی زۆرترین خالیان ده‌دا ، له‌ریزی میامی هیت گۆڕان دراگیتش هه‌ژده‌ خال و بام ئه‌دیبایۆ حه‌ڤده‌ خال و برادلیش دوازده‌ خالی تۆمار كردو میامیش یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌ خوله‌كه‌ به‌ده‌ست هێنا ، به‌لام پیاوی یاریه‌كه‌ یاریزانی بلیكانز زیۆن ویلیامسۆن بوو كه‌به‌ته‌نها سیو دوو خلی تۆمار كرد به‌لام نه‌بووه‌ فریاد ره‌سو تیپه‌كه‌شی تووشی دووه‌م دۆراندن بوو له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه.
 ‌

كوردستان TV

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.