لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عێراق جەختدەكاتەوە، كە هیچ بڕیارێك نییە بۆ سەپاندنەوەی قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری.
حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی حكومەتی عێراق و ئەندامی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی ڕایگەیاند: بارودۆخی پرۆسەی خوێندن لە خوێندنگە و زانكۆ و پەیمانگەكاندا وەكو ئێستا بەردەوامی دەبێت و جارێكی دیكە ناگەڕێینەوە بۆ خوێندنی ئەلیكترۆنی تەواو.
وەزیری تەندروستی هاوكات ئەندامی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی گوتیشی: لە ئێستادا هیچ بڕیارێك نییە بۆ سەپاندنەوەی قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری وڵات، چونكە وەزارەت ڕەچاوی دۆخی هاووڵاتیان دەكات و هەر كاتێك پێویست بكات هەر بڕیارێك پێویست بێت دەیدەن.
ئهم بریارهش دوای ئهمه دێت، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی جۆرێكی دیكەی كۆرۆنا لە هەندێك لە وڵاتان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.