Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 10:54

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی سه‌رۆکی ئه‌مریکای دایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، وه‌ڵامی دۆناڵد تره‌مپ ،سه‌رۆكی ئه‌مریكا-ی دایه‌وه‌ كه‌ ئێرانی به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا تۆمه‌تبار كردووه‌ و گوتی: به‌ مه‌ترسی خستنه‌سه‌ر ژیانی ئه‌و هاووڵاتییه‌ ئه‌مریكیانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، ناتوانیت سه‌رنجی خه‌ڵك له‌سه‌ر شكسته‌ گه‌وره‌كانت دوور بخه‌یته‌وه‌.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌ هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له‌ تویته‌ر وه‌ڵامی دۆناڵد تره‌مپ-ی دایه‌وه‌ كه‌ تۆمه‌تی پلاندانان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدای خسته‌ پاڵ ئێران.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئیداره‌ی تره‌مپ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێدا شكستی خواردووه‌ و گوتی: "به‌ مه‌ترسی خستنه‌سه‌ر ژیانی ئه‌و هاووڵاتییه‌ ئه‌مریكیانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، ناتوانیت سه‌رنجی خه‌ڵك له‌سه‌ر شكسته‌ گه‌وره‌كانت دوور بخه‌یته‌وه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.