لەمیانی یاریەکانی گەری شانزەهەمی خولی فەرەنسا ، یانەی پاریس سان جێرمان بووە میوانی یانەی لیل، دوای بەرێوەچوونی یاریەکی بەهێز لەنێوان هەردوولا، یاریەکە بەیەکسان بوون بەبێ گۆڵ تەواو بوو.
بەدرێژایی ماوەی یاریەکە یاریزانانی هەردوو تیپ چەند دەرفەتێکیان بۆ ڕەخسا, بەڵام بەهۆی شپرزەییی و خێرایی سەرکەوتوو نەبوون لەگۆڵ تۆمارکردن ، بهتایبهت یاریزانانی پی ئێس جی چهندین جار چانسی خۆیان تاقیكردهوه، بهلام دواجار یاریهكه بهبی گۆڵ تهواو بوو.
بەم ئەنجامە یانەی لیل پارێزگاری لەپێشەنگی ریزبەندی کرد بەسی و سێ خاڵ و پی ئێس جیش بەسی و دوو خاڵ لەخانەی سێیەم دێت لەدوای یانەی لیۆن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.