ئه‌مشه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌ردانێكی خێرای بۆ ئوردن ئه‌نجامدا و له‌گه‌ڵ پادشی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی مسته‌فا کازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ مسته‌فا کازمی بە سەردانێکی کاری خێرا گەیشتە ئوردن و لەگەڵ عەبدوڵڵای دووەم پادشای ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، هەردوولا گفتوگۆیان کردووە دەربارەی سەرجەم پەیوەندییە هاوبەشەکان و ئەو کێشە و قەیرانانەی کە جێگەی بایەخی هەردوولان، بە تایبەت ڕوبەڕوبوونەوەی قەیرانە ئابورییەکانی ئێستا و چۆنێتی بوژانەوە لە کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئابوری هەردوو وڵاتی دۆست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.