ئه‌مریكا كۆمپانیای ئێس زی دی جی ئای چینی به‌رهه‌مهێنی فڕۆكه‌ی بێ سه‌رنشینی جیهانیه خسته ناو لیستی ره‌شه‌وه.
به پێی هه‌واڵی ئاژانسی رادیۆفه‌ردا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆمپانیای ئێس زی دی جی ئای چینی كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنی فڕۆكه‌ی بێ سه‌رنشینی جیهانه و هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لكترۆنی و نانۆتهكنۆلۆژی خستوه‌ته ناو لیستی ڕه‌شه‌وه.
وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مریكا له ماوه‌ی رابردوودا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، چه‌ندین به‌ڵگه‌مان له‌به‌رده‌ستدایه كه كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی نانۆتهكنۆلۆژی كه كۆمپانیایه‌كی مه‌ده‌نیه هاوكاری سه‌ربازی چین ده‌كات.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌مریكا رێگه‌نادات به ته‌كنۆلۆژیای ئه‌مریكی هاوكاری سوپای وڵاتێك بكرێت كه رۆژ له دوای رۆژ دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
مانگی چواری دووهه‌زارو هه‌ژده، ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ئه‌مریكی هه‌شتسه‌د فڕۆكه‌ی بێسه‌رنشینیان له كۆمپانیای ئێس زی دی جی ئای چینی كڕیبووو،به‌ڵام له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌و فڕۆكانه به‌كار ناهێنن و ئه‌مریكاش له‌مه‌ودا هیچ فڕۆكه‌یه‌ك له چین ناكڕیت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.