Erbil 5°C سێشەممە 11 شوبات 20:25

سەدر لە بارەی بەرزبوونەوەی دۆلار هۆشداری دەدات

کوردستان TV
100%

موقتەدا سەدر لەبارەی بڕیارە نوێیەكەی بانكی ناوەندیی عێراقەوە ئاماژەی بەوەكرد، بانكی ناوەندی و تەواوی بانكەكانی دیكە دیلی دەستی گەندەڵی و گەندەڵكارانن.

پاش ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بانكی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا بە دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی، موقتەدا سەدر، سەركردەی ڕەوتی سەدر لە تویتەر نوسیویەتی، بانكی ناوەندی و تەواوی بانكەكانی دیكە دیلی دەستی گەندەڵی و گەندەڵكارانن.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی موقتەدا سەدر هاتووه‌ ده‌ڵێت: پێویستە حکومەت و پەرلەمان هەوڵی پسپۆڕانەی خۆیان بدەن بۆ کۆتایی هێنان ئەو دۆخە و ڕزگارکردنی بە پەلە، دابەزاندنی دراو بەس نییە.

ڕاشیگەیاند بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كە وەك چەكێك بۆ دەربازبوونی عێراق لەو قەیرانە بەكاردەهێنرێت دوولایەنەیە و ڕەنگە عێراق لەم قۆناغە دەرباز دەكات، بەڵام لەداهاتوودا قەیرانێكی قوڵتر دروست بكات كە زەرەرمەندی یەكەم گەلی عێراقن.

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.