Erbil 29°C شەممە 28 ئەیلوول 10:19

بانکی ناوەندی عێراق نرخی دۆلاری بەرامبەر دینار جێگیرکرد

کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مرۆ بانکی ناوەندی عێراق نرخی دۆلار بەرامبەر بەدیناری دیاریکرد و رایگەیاند، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 147 هەزار دیناری جێگیرکرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ بانكی ناوەندی عێراق نرخی 100 دۆلاری بۆ 147 هەزار دینار بەرز كرەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق جێگیركردنی 100 دۆلاری بۆ 145 هەزار دینار راگەیاند.

له‌مباره‌یه‌وه‌ شاره‌زایانی ئابووری ده‌ڵین ئه‌م بڕیاره‌ی حكوومه‌تی عێراق كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر بژێوی ژیانی هاووڵاتیانی عێراقی ده‌بێت.

دكتۆر فازل نه‌بی بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌ به‌رنامه‌ی رۆژی كوردستان تیڤی رایگه‌یاند، جێگیر كردنی نرخی دولار به‌رانبه‌ر دیناری عێراق له‌ ئه‌نجامی رێككه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانه‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت.

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.