Erbil 33°C شەممە 28 ئەیلوول 12:31

ڤاکسینی کۆمپانیای مۆدێرنا نزیک بۆتەوە لەوەرگرتنی ڕەزامەندی

دەبێتە دووەم ڤاكسینی دژی كۆرۆنا كە ڕەزامەندی بەكارهێنانی لەئەمریكا وەردەگرێت
کوردستان TV
100%

ڤاكسینی كۆمپانیای مۆدێرنا دژی كۆرۆنا نزیك بۆتەوە لەوەرگرتنی ڕەزامەندی بۆ بەكارهێنانی لەوڵاتی ئەمریكا.

پسپۆڕانی ئیدارەی خۆراك و دەرمان لەئەمریكا بڵاویانكردەوە ڤاكسینی مۆدێرنا بەڕێژەی لە 94% پارێزراو و چالاكە و ئەوەش رێگەخۆشكەرە بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی لەسەر بەكارهێنانی ئەو ڤاكسینە لەحاڵەتە لەناكاوەكان.

ڤاكسینی مۆدێرنا دەبێتە دووەم ڤاكسینی دژی كۆرۆنا كە ڕەزامەندی بەكارهێنانی لەئەمریكا وەردەگرێت دوای ئەوەی هەڵمەتی پێدانی ڤاكسینی كۆمپانیای فایزەر و بیونتك لەو وڵاتە دەستی پێكرد.

بەكارهێنانی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا لەئەمریكا هاوكاتە لەگەڵ ئەوەی ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە 300 هەزار قوربانی تێپەڕاندووە بەپێی ئامارەكان.


ژێده‌ر/ ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.