حه‌سه‌ن جه‌نابی، باڵیۆزی عێراق له توركیا، رایگه‌یاند له مانگی داھاتوودا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه له نێوان ھه‌ردوو شاندی عێراق و توركیا ساز ده‌كرێت كه له میانیدا بڕیار له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ٢٠٠٩ بدرێت كه تایبه‌ت به سه‌ردانیكردنی گه‌شتیارانی عێراق و توركیا بۆ وڵاتی یه‌كتر به‌بێ ڤیزا.
حه‌سه‌ن جه‌نابی له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ھاتووه: "یه‌كێك له رۆژه‌ڤی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی بۆ ئه‌نقه‌ره، رێككه‌وتنبوو له گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ٢٠٠٩ كه له نێوان عێراق و توركیا سه‌باره‌ت به ھه‌ڵگرتنی ڤیزا له نێوان ھه‌ردوو وڵات واژووكراوه كه له ماوه‌كانی رابردوودا به‌ھۆی مه‌ترسی ئه‌منییه‌وه له لایه‌ن توركیاوه ھه‌ڵپه‌سێردرابوو.
باڵیۆزی عێراق له توركیا، حه‌سه‌ن جه‌نابی له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا گوتوویه‌تی: "له رۆژی ١٦ی ئه‌م مانگه له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان فوئاد حوسێن ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ٢٠٠٩ تایبه‌ت به چوونی ھاووڵاتییانی عێراق بۆ توركیا به‌بێ ڤیزا، تاوتوێكرابوو و دواتر له ١٧ی ئه‌م مانگه مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ھاوبه‌شه‌دا رایانگه‌یاندبوو كه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه رێككه‌وتوون.
جه‌نابی گوتیشی:له كانوونی دووه‌می داھاتوودا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلاكراوه له نێوان ھه‌ردوو شاندی عێراق و توركیا ساز ده‌كرێت كه له میانیدا بڕیار له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ٢٠٠٩ ده‌درێت كه تایبه‌ت به سه‌ردانیكردنی گه‌شتیارانی عێراق و توركیا بۆ وڵاتی یه‌كتر به‌بێ ڤیزا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.