له ریورهسمێكدا، یه‌كه‌مین ساڵیادی كوژرانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌ھدی موھه‌ندیس له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
ھه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسی و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، حه‌سه‌ن حهعبی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی ھاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، نوری مالیكی و سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانی فه‌تح، ھادی عامری و سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانیی، عه‌ممار حه‌كیم و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، فالح فه‌یاز و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق، فایق زێدان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان و باڵیۆزی ئێران له عێراق، ئیره‌ج مه‌سجدی له رێوره‌سمه‌كه‌دا ئاماده‌بوون.
له میانی رێوره‌سمه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسی گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان له دلسۆزیی و وه‌فادارییان به‌رامبه‌ر به ئه‌بو مه‌ھدی موھه‌ندیس راستگۆن، ئه‌وه پێویسته یارمه‌تیده‌ر ده‌بن له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان و پاراستنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعشدا تۆماركراون و گوتی: ئه‌بو مه‌ھدی موھه‌ندیس چی ئه‌و كاته‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بوو یان له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا دژبه تیرۆریستانی داعش، شه‌ڕی كردووه، پێداگیرانه خه‌باتی بۆ به‌دیھێنانی ئامانجه نیشتمانییه‌كان كردووه.
له سێی مانگی كانوونی دووه‌می رابردوودا و له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانیی ئه‌مریكا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا پایته‌ختی عێراق، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس، قاسم سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌ھدی موھه‌ندس كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.