Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 12:24

سوپای عێراق: رێگای ده‌روازه‌ی سنووریی عه‌رعه‌ر له‌نێوان سعوودیه‌ و عێراق به‌ته‌واوی پارێزراوه‌

کوردستان TV
100%

سوپای عێراق رایگه‌یاند كه‌ ره‌وشی ئاسایش و سه‌قامگیری پارێزگای ئه‌نبار زۆر باشه‌ و جه‌ختیش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ رێگای ده‌روازه‌ی سنووریی عه‌رعه‌ر له‌نێوان سعوودیه‌ و عێراق به‌ته‌واوی پارێزراوه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ لیوا روكن ناسر غه‌نام، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا گوتی:"به‌پێی ھه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ ھاوبه‌شه‌كانی عێراق، پارێزگای ئه‌نبار له‌ رووی سه‌قامگیری و سه‌پاندنی ئاسایشه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی عێراق له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌".

لیوا روكن ناسر غه‌نام راشیگه‌یاند كه‌ ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌ تیرۆریستانی داعش له‌ قۆڵایی بیابانه‌كانی سنووری پارێزگای ئه‌نبار خۆیان حه‌شارداوه‌ و گوتی: "ھێزه‌ عێراقییه‌كان به‌رده‌وامن له‌ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن به‌ ئامانجی ریشه‌كێشكردنی تیرۆریستانی داعش له‌ ناوچه‌ بیابانه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار".

گوتیشی:"رێگای ده‌روازه‌ی سنووریی عه‌رعه‌ر له‌نێوان سعوودیه‌ و عێراق به‌ته‌واوی پارێزراوه‌".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.