خواست له سه‌ر شیری گوێ درێژ له‌نێوان هاوڵاتیانی ئه‌لبانیا زۆر زیادی كردوه ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وا له نێو دانیشتوانی ئه‌و وڵاته بڵاوبۆته‌وه ، كه شیری گوێ درێژ به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات.
خواست له‌سه‌ر شیری گوێ درێژ له نێو هاوڵاتیان ، به‌جۆرێك زیادی كردوه ، تا ئه‌و راده‌ی ،نرخی یه‌ك لیتری گه‌یشتۆته 50 یۆرۆ .
هاوڵاتییه‌كی ئه‌لبانیا به ناوی (ئه‌لتون كیكیا) كه رۆژنامه نووس بوو دووساڵه ، وازی له كاری میدیایی هێناوه ، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی كاری كشتوكاڵی ده‌كات ،له‌سه‌ر ئه‌و دیارده،ده‌ڵێت" به‌هۆی زیاد بوونی تووش بوونی هاوڵاتیانی ئه‌لبانبا ،به نه‌خۆشی كۆرۆنا ، كه زیاتر له 45 هه‌زار كه‌س تێپه‌راندووه ، نرخی شیری گوێ درێژ به نرخێكی خه‌یاڵی به‌رز بۆته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌و مانگانه‌ی دوایی دا ".
شایانی باسه له ئه‌لبانیا نزیكه‌ی 50 هه‌زار گوێ درێژ هه‌یه ، به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كه‌نه‌لۆژیا ، رێژه‌ی گوێ درێژ ، له‌م وڵاته،كه‌می كردووه.
وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی – كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.