Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 21:46

له‌باسکه‌ی ئه‌وروپا سیسکا مۆسکۆ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر زینیت سان پترسبۆرگ تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌میانی ڕكابه‌ریه‌كانی خولی باسكه‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپا، یانه‌ی سیسكا مۆسكۆی ڕوسی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌ده‌ستهێناو به‌ هه‌شتاوسێ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ شه‌ستوپێنج خاڵ له‌ یانه‌ی زینیت سان پترسبۆرگی میوانی و هاونیشتیمانیه‌كه‌ی برده‌وه.
 یاریزانانی سیسكا مۆسكۆ ئاستێكی به‌رزیان له‌ هه‌ر چوار ماوه‌ی یاریه‌كه‌ پێشكه‌شكردو ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌یان به‌ جیاوازی هه‌ژده‌ خاڵ به‌ سوودی تیپه‌كه‌یان ته‌واوكرد كه‌ ئه‌مه‌ش دوازده‌مین بردنه‌وه‌ی سیسكا مۆسكۆ بوو له‌ كۆی پازده‌ یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی باسكه‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپا.
 له‌به‌رامبه‌ریشدا، زینیت سان پترسبۆرگ شه‌شه‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ دۆڕاند، یاریزانی پیشه‌گه‌ری ئه‌مه‌ریكی، مایك جه‌یمس ئاستێكی به‌رزی له‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ پێشكه‌شكردو بیست خاڵی بۆ سیسكا مۆسكۆ تۆماركرد، له‌و لاشه‌وه‌ كیڤن پانگۆسی كه‌نه‌دی چوارده‌ خاڵی بۆ زینیت سان پترسبۆرگ به‌ده‌ستهێنا .

كوردستان TV

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.