شۆفێری پاسێكی گواستنه‌وه‌ی سهرنیشين ، له كهشو هه‌وایه‌كی زۆر سارد دا ، ههڵوستێكی مرۆڤایه‌تی به‌رامبه‌ر به منداڵێك ده‌نوێنێت.
ئه‌و منداڵه ، كه له‌گرته ڤیدیۆییه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ، له كه‌ش و هه‌وایه‌كی زۆر سارد به پێ خاوسی له سه‌ر شه‌قام ده‌گریت و راده‌كات ، له‌و كاته‌دا شۆفێری پاسه‌كه چاوی به‌م دیمه‌نه ده‌كه‌وێت ، پاسه‌كه‌ی ده‌وستێنێت ، به‌په‌له بۆلای منداڵه‌كه ده‌چێت ، هه‌ڵیده‌گرێت و له‌باوه‌شی ده‌گرێت ، ده‌یباته ناو پاسه‌كه ، له‌ناو پاسه‌كه‌ش كچێك بهچاكهتهكهی خۆی دایده‌پۆشێت ، منداڵه‌كه له مردن ڕزگار ده‌كه‌ن.
وه‌رگێران ودارشتنه‌وه‌ی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.