سه‌فوان قوسه‌ی، شاره‌زای بواری ئابووری عێراق ده‌ڵێت: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رێگری له لێدوانی ئه‌ندامه‌كانی سه‌باره‌ت به‌نرخی دۆلار بكات،چونكه به‌رزبوونه‌وه‌ی دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی، كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی ده‌بێ و ته‌نها كار ده‌كاته سه‌ر هاووڵاتی ئاسایی.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری ئابووری عێراق بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی عێراق گوتی: دابه‌زاندنی به‌های دیناری عێراقی به رێژه‌ی %12 ،كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر دراوی ناوخۆیی و هاووڵاتی هه‌ژار ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: پێشنیار‌و لێدوانی هه‌ندێك په‌رله‌مانتار بووه هۆی نزمبوونه‌وه‌ی دراوی ناوخۆیی و بازاڕی شێواند‌و ئاگری له‌نرخی دۆلار به‌ردا.
سه‌فوان قوسه‌ی گوتیشی: له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران پێویسته لێدوانی له‌م شێوه‌یه نه‌ده‌ن.
شایانی باسه دوای لێدوانی هه‌ندێك په‌رله‌مانتار كه گوایه نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی ده‌بێته 145 هه‌زار دیناری عێراقی، دۆخی بازاڕه‌كانی عێراق ناسه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه بینی و به‌های دیناری عێراقی دابه‌زاند.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.