شه‌وی رابردوو ته‌مومژ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی ھه‌رێمی كوردستان-ش پێشبینی كردبوو كه ته‌مومژه‌كه به تایبه‌ت له ناوچه‌كانی رۆژئاوای ھه‌رێمی كوردستان چڕتر بێته‌وه و مه‌ودای بینین كه‌متر بكات و تا به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام ده‌بێت.
![11](/sites/default/files/inline-images/1_520.jpg)
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی ھه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینینی له شاره‌كانی هه‌رێم به‌ھۆی دروستبوونی ته‌مومژه‌وه، راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
![22](/sites/default/files/inline-images/2_393.jpg)
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی ھه‌رێمی كوردستان سه‌ربه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه، تیایدا ئاماژه به‌وه‌كراوه "زیادبوونی راده‌ی شێ و سه‌قامگیری بارودۆخی كه‌شوھه‌وا و كه‌می خێرایی، رێخۆشكه‌رن بۆ دروستبوونی ته‌م و مژ".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، به‌ھۆی ته‌مومژه‌وه مه‌ودای بینین له‌م ناوچانه‌ی خواره‌وه به‌م شێوه‌یه‌یه:
ھه‌ولێر پێنج كم راده‌ی شێ له‌سه‌دا ٩١
شه‌مامك سێ كم راده‌ی شێ له‌سه‌دا ٩٠
چه‌مچه‌ماڵ شه‌ش كم راده‌ی شێ له‌سه‌دا ٧٩
دھۆك هه‌شت كم راده‌ی شێ له‌سه‌دا ٧٨
خورماتوو دوو كم راده‌ی شێ له‌سه‌دا ٩٣
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.