كه‌مێك به‌ر له ئێستا تۆپخانه‌كانی توركیا ده‌ستیان كرد به تۆپبارانكردنی گونده‌كانی سنووری ناحیه‌ی باتیفای سه‌ر به قه‌زای زاخۆ.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: توركیا له ڕێگای تۆپخانه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه تۆپبارانی گونده‌كانی سنووری ناحیه‌ی باتیفای ده‌ستپێكردووه و تا ئێستاش تۆپبارانه‌كه به‌رده‌وامه.
ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی تۆپبارانه‌كه نه‌زانراون.
شایه‌نی باسه به‌هۆی بوونی باره‌گاو چه‌كدارانی په‌كه‌كه مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه به گشتی و گوندنشینانی سنووره‌كه به تایبه‌تی دروستبووه و په‌كه‌كه بووه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیانی ناوچكه.
سوپای توركیاش به‌و هۆیه‌وه به‌رده‌وام له ڕێگه‌ی ووشكانی و ئاسمانی هێرش ده‌كاته سه‌ر گونده‌كانی سنووره‌كه و له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌شدا تا ئێستا سه‌دان هاووڵاتی بوونه‌ته قوربانی.
گوندنشینان و هاووڵاتییانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش له ڕێگای كوردستان تیڤییه‌وه داوا ده‌كه‌ن هه‌رچی زووه سه‌رانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه‌یان دووركه‌ونه‌وه تا به‌ر له خوێنڕشتنی زیاتری ڕۆڵه‌كانیان بگیرێت و سه‌رو ماڵیان پارێزراو بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.