ئه‌مشه‌و هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه، چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ته‌قه له ته‌كیه‌ی ته‌ریقه‌تی كه‌سنه‌زانی له كه‌ركوك ده‌كات و به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌كه‌شه‌وه ده‌روێشێك ده‌بێته قوربانی.
له باره‌ی ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌وه پۆلیسی كه‌ركوك به كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: له گه‌ڕه‌كی عاشووری شاری كه‌ركوك ، چه‌كدارێك هێرشی كرده سه‌ر ته‌كیه‌ی ته‌ریقه‌تی شێخ مه‌حه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی و له هێرشه‌كه‌شدا ده‌روێشێك بریندار بوو.
ڕاشیگه‌یاند: پاش ڕووداوه‌كه هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنى ڕووداوه‌كه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ڕووداوه‌كه ڕێكخشت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه و هێزه ئه‌منییه‌كان له شوێنی ڕووداوه‌كه بڵاوه‌یان پێكراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.