وەزارەتی پلاندانانی عێراق پێشبینی دەکات، ژمارەی دانیشتووان تا ساڵی 2030 بگاتە 53 ملیۆن و 297 هەزار کەس.
عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند: دیارترین ئەو ئاستەنگانەی لە قۆناغی داهاتوودا رووبەڕووی عێراق دەبێتەوە، زیادبوونی رێژەی گەشەی دانیشتووانە، هۆکارەکەشی بۆ زۆری وەچەخستنەوە و بەردەوامی ناکۆکی ئابووری کۆمەڵایەتی نێوان پارێزگاکان دەگەڕێنێتەوە.
هینداوی گوتیشی: "دیارترین ئەو ئامانجانەی، کە پێویستە بەدی بهێنرێت، گرتنەبەری رێوشوێنی سیاسی دانیشتووانە، کە پرۆگرامی رێکخستنی خێزان بەکاربهێنرێن، بە ئاراستەی رۆشنبیرکردنی کۆمەڵگه و رێکخستنی ژمارەی لەدایکبوون کاربکرێت، به سوود وەرگرتن لە پرۆگرامەکانی رۆشنبیرکردن، ههروهها، دانانی ستانداردێك بۆ دیاریکردن و گۆڕینی بەشێک لە گوندەکان بۆ شارەدێ، گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو گوندانەی بێبەشن لە خزمەتگوزاری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.