Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 20:28

نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى نه‌سره‌دین هه‌ورامى ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی نه‌سره‌دین هه‌ورامى په‌یامێكی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی  ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ى خوالێیخۆشبێت كرد و تیایدا هاتووه‌.

به‌ داخه‌وه‌ هه‌واڵى كۆچى دواییى تێكۆشه‌ر و نیشتمانپه‌ره‌وه‌ر و كه‌سایه‌تیى دیار، خوالێخۆشبوو نه‌سره‌دین هه‌ورامى، پێشمه‌رگه‌ى هه‌ردوو شۆڕشى ئه‌یلوول و گوڵانم پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌یان و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێیانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم.

له‌ خواى مه‌زن داواكارم گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و سه‌بوورى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.