مەسعود حەیدەر،ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە لەهەژماری فەرمی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ عێراق، کەوتە سەرشانی گەلی عێراق.
هەروها مەسعود حەیدەر دەڵێت: بە فەرمی نرخی دینار بەرانبەر بە دۆلار ٢٥٪ داشکاوە، واتا دۆلار لە نێوان ١٤٥-١٥٠ ھەزار دینار دەبێت. ئەو ئەندامەی پێشووی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت: عێراق دەرماڵەی ھەموو فەرمانبەران بە رێژەی جیاواز کەمدەکاتەوە لە نێوان ٢٠٪-٦٠٪, تێکڕای ئەم کەمکردنەوەیەش دەکاتە نزیکەی ٣٠٪ خەرجی مووچەی ھەموو عێراق.
هەروەها مەسعود حەیدەر پێی وایە ئەم هۆکارانە دۆخی ناوخۆی عێراق رووبەڕووی ئالەنگاری سیاسی و ئابووری قورس دەکاتەوەو ساڵی ٢٠٢١ ، ساڵێکی قورس دەبێت بۆ عێراقییەکان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.