مستەفا کازمی ،سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان،سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند: هەڵوێستی عێراق لە ئیدانەکردن و رێگەنەدان بە هەر لايةن و رێکخراوێک لەرێگای بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێکانی روونە.
هەروەها گوتی: ئەمەی پێشتر لەناوچەی شنگال و سەر سنووری عێراق و سووریا روویدا،هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ ڕێگەگرتن لەو رێکخراوانە، لە هاتنە نێو خاکی عێراق و هەوڵی دزەکردنی نێو خاکی هەرێمی کوردستان.
سەرۆک وەزیرانی گوتیشی: داوامان لە رەجەب تەیب ئەردۆغان،سەرۆک کۆماری تورکیا کرد، سەردانی بەغدا بکات.
وەرگێڕان و داڕشتنەوەی/ ماڵپەڕی کوردستان تیڤى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.