Erbil 22°C شەممە 28 ئەیلوول 22:26

ئەحمەد سەفار: ھەرێم و بەغدا لەیەک نزیک بوونەتەوە و گەیشتوونەتە رێککەوتن

کوردستان TV
100%

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ھەرێم و بەغدا لە یەك نزیك بوونەتەوە و گەیشتوونەتە رێككەوتن، تەنھا ھەندێك وردەكاریی تەكنیكی ماوە لەسەری بگەنە رێككەوتن و بڕیارە شاندەكە لە بەغدا بێت تا رێككەوتن دەكرێت.

ئەحمەد سەفار، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی عێراق و لایەنەكان بەردەوامن لە گفتوگۆكردن و لێكنزیكبوونەوەی باش لە نێوان ھەردوولا ھەیە و گەیشتوونەتە رێككەوتن، بەڵام ھەندێك وردەكاری ماوە لەسەری بگەنە رێككەوتن، ئەو وردەكاریانەش زیاتر تەكنیكین".

سەفار ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: "دانوستانەكان بەردەوام دەبن تاوەكو دەگەنە رێككەوتنی كۆتایی و بڕیارە شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش لە بەغدا بمێنێتەوە و نەگەڕێتەوە بۆ ھەرێمی كوردستان تاوەكو دەگەنە رێككەوتنی كۆتایی".

دەشڵێت، جارێ وردەكارییەكان ماون یەكلا بكرێنەوە لە نێوان ھەردوولا و ھەر كاتێك گەیشتنە رێككەوتنی كۆتایی، ئەوكات بە فەرمی رایدەگەیەنن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.