له‌راگه‌یاندراوێكدا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دانوستاندن لەگەڵ بە‌غدا بڵاوی كرده‌وه ، كه‌شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان لە بە‌غدان و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نن ، دوو ئە‌ندامی وە‌فدی باڵای دانوستاندنی حكومە‌تی ھە‌رێم لە‌بە‌غداوە گە‌ڕاونە‌تە‌وە بۆ ھە‌ولێر بە‌مە‌بە‌ستی رایی كردنی ھە‌ندێك لە‌كاروباری یٔیداری گشتی وەزارەتەکانیان.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ، بڕیاریشە ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ پاش جێبە‌جێ كردنی كارە‌كانیان بگە‌ڕێنە‌وە بۆ بە‌غدا و گفتوگۆكانی ھە‌رێم و بە‌غدا كۆتایی نە‌ھاتوون و بە‌ردە‌وامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.