به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنی دوو تۆمه‌تباری راگه‌یاند.
رائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ، به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند ، كه‌بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی عەنكاوە، دوو تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ح.گ.ح) و (ن.ف.ح) بە تۆمەتی دزینی دوو ماتۆڕسكیل و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كرد.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت، تۆمەتبارانی ئاماژەپێكراو، كە لە كاتی دەستگیركردنیاندا بڕێك ماددەی هۆشبەریان لە جۆری (كریستاڵ) لە دەست گیرا، دانیان نا بە تاوانەكەیاندا.
هه‌روه‌ها رائید هۆگر عه‌زیز وتیشی ، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەكانی (446) و (14)ی هۆشبەر لە یاسای سزادان، ڕاگیران و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.