Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 16:02

نزیکەی 50 تەن شیش گەڕێندرایەوە ووڵاتی ئێران

کوردستان TV
100%

بەهۆی دەرنەچوونی لە تاقیگەی پشکنینی کاڵای بیناسازی لە سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نزیکەی 50 تەن کاڵای شیش گەڕێندرایەوە وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌‌ ڕێكه‌وتی (2020/12/13) هه‌ڵساین به‌ گەڕانەوەی دوو بار لە جۆری شیش بە بڕی (47) تەن و (140) کیلۆگرام، لە لایەن بنکەی کۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران و بنكه‌ی تاقیگه‌ی بیناسازی كۆمه‌ڵگای حاجی ئۆمه‌ران پشکنینی تاقیگەیی بۆی ئەنجام درا، بەڵام لە پشكنیندا دەرنەچوو، چونكه‌ له‌گه‌ڵ ڕێنمایه‌كانی ده‌سته‌ی پێوانه‌سازی و كۆنترۆڵی جۆری هه‌رێم ناگونجێت، بۆیە لە لایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگا شیشه‌كه‌ گەڕێندرایەوە بۆ ووڵاتی ئێران.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.