سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو هێرشانەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەیکات ئۆپەراسیۆنی سەربازییە و زیانێکی ئێجگار گەورەیان بە توانای سەربازیی ئەوان گەیاندووە.
ئەمڕۆ هەینی 31ـی تەمووز، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێران ئیتر خاوەنی هێزی دەریایی نییە و ئەمریکا تواناکانی ئێرانی بۆ هەڵدانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان تێکشکاندووە.
سەرۆکی ئەمریکا گوتی: "ئەوەی واشنتن دژی ئێران ئەنجامی دەدات ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییە نەک شەڕ".
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد: "ڕەفتارەکانی ئێران سەبارەت بە ڕێککەوتنەکە بە بێئەمەکی و بێپاکی لەقەڵەم درا، بەڵام ئەمە هیچ شتێک لە بابەتەکە ناگۆڕێت و دۆخی ئەوان ئێجگار خراپە".
دۆناڵد ترەمپ ئاشکرای کرد کە جووڵە سەربازییەکان دژی ئێران ماوەی 5 مانگە بەردەوامن و زیانێکی ئێجگار گەورەیان بە توانای سەربازیی ئەوان گەیاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.