Erbil 32°C دووشەممە 30 ئەیلوول 12:24

دوو کچی لاو بە هۆی کێشەی خێزانییەوە ئاگریان لە جەستەیان بەردا و گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


دوو کچی  لاو لە گوندەکانی دەورووبەری شاری ئورمیە ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا و کۆتایییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

 ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردوو ، کچێکی ته‌مه‌ن 15 ساڵ، خەڵکی گوندی "کانێ ڕەش" بە ناوی ڕووناک عەزیزوەند، خۆی سووتاند و کۆتاییی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌به‌هه‌نگاوی ڕاگه‌یاندووه‌، ڕووناک عەزیزوەند لە تەمەنی 14 ساڵیدا لەگەڵ کەسێکی خەڵکی گوندی "شکڵ ئاوا"ی مەرگەوەڕی ئورمیە بە ناوی ئومێد مەحموودیان ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و بە هۆی کێشەی خێزانی و ناکۆکی لەگەڵ هاوژینەکەی، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.

نەبوونی پشتوانیی یاسایی و قەدەغە بوونی ڕاشکاوانەی هاوسەرگیریی مناڵان لە یاساکانی ئێراندا بووەتە هۆی قورستر بوونی هاوسەرگیریی زۆرەملێ بۆ مناڵانی ئێران.

هه‌روه‌ها ڕێكخراوه‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12 ى 12 ى 2020 ، ، کچێکی ته‌مه‌ن 16 ساڵەی خەڵکی گوندی باوانی ئورمیە، بە ناوی "زەهرا ئیسماعیلی" بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی سووتاند و گیانی لە دەست دا.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.