توێژینەوەیەك كە ئەنجامەكانی 20 ساڵی خایاندوە تیایدا هاتووە خاوێن نەكردنەوەی ددان بە فڵچە و دەرمان مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی دەم و گەدە زیاد دەكات بەتایبەت لەناو ئەو كەسانەی كە لە مێژووی خێزانەكەیان نەخۆشی پووك هەبووە بەڕێژەی %52 ئەگەری توشبونیان هەیە بەم دوو جۆرەی شێرپەنجە.
هۆكاری سەرەكی توشبوون بە نەخۆشییەكانی پووك پاك رانەگرتنی ناو دەم و پووكە و جگە لەوەش خاوێن نەكردنەوەی ددان مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵیش زیاد دەكات.
پسپۆڕان جەخت لەسەر ئەوەش دەكەنەوە ئەو كەسانەی دەم و ددانیان خاوێن راناگرن ئەوە ئەگەری توشبوونیان بە شێرپەنجەی گەدە دەگاتە %50-68 و هۆكارەكەشی گەشەكردنی بەكتریای زیان بەخشە لەناو پووك كە ئەم دوو نەخۆشییە دروست دەكات.
ژێدهر - زاری كرمانجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.