لیبرۆن جیمس ئه‌ستێره‌ی تیپی باسكه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس لێكه‌رزی ئه‌مه‌ریكی خه‌ڵاتی باشترین وه‌رزشوانی ئه‌مه‌ریكای بۆ ساڵی دووهه‌زاروبیست به‌ده‌ستهێنا.
گۆڤاری تایمی ئه‌مه‌ریكی ساڵانه خه‌ڵاتی باشترینه‌كان له بواره جیاجیاكان ده‌ستنیشان ده‌كات، بۆ ئه‌مساڵیش خه‌ڵاتی باشترین وه‌رزشوانی پێشكه‌شی لیبرۆن جیمس كرد، ئه‌ویش بۆ ئه‌و ڕۆڵه گرنگه‌ی كه یاریزانه‌كه له بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا بۆ تیپه‌كه‌ی بینی و به‌م دواییه‌ش گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ لێكه‌رز درێژكرده‌وه.
جیمسی ته‌مه‌ن سیی و پێنج ساڵ پێشتر له ڕیزی هه‌ریه‌ك له تیپه‌كانی كلیڤلاند كاڤالیرس و مه‌یامی هیت یاری كردووه‌و چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی له‌گه‌ڵیان بردۆته‌وه، له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكاش میدالیای زێڕی هه‌ردوو ئۆڵۆمپیادی دووهه‌زاروهه‌شت و دووهه‌زارودوازده‌و نازناوی جامی جیهانی باسكه‌ی دووههزاروحهوتی به‌ده‌ستهێناوه.
لیبرۆن جیمس خه‌ڵاتی باشترین وه‌رزشوانی ئه‌مه‌ریکای بۆ ساڵی 2020 به‌ده‌ستهێنا
ئه‌ستێره‌ی تیپی باسكه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس لێكه‌رزی ئه‌مه‌ریكی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.