Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:43

پاولۆ ڕۆسی ئه‌ستێره‌و گۆڵکاری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئیتاڵیا کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
100%


پاولۆ ڕۆسی ئه‌ستێره‌و گۆڵكاری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئیتاڵیا له‌ ته‌مه‌نی شه‌ستوچوار ساڵی كۆچی دوایی كرد.

 میدیاكانی ئیتاڵیا بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پاولۆ ڕۆسی هێرشبه‌رو ئه‌ستێره‌ی پێشووی یوڤێنتوس و ئه‌ی سیی میلان و هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا كۆچی دوایی كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری مردنه‌كه‌ی ئاشكرابكه‌ن.

 ڕۆسی له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆیدا چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی گرانبه‌های له‌ یاریگاكانی تۆپی پێ به‌ده‌ستهێناوه‌ كه‌ دیارترینیان نازناوی مۆندیالی هه‌زارونۆسه‌دو هه‌شتاودووی ئیسپانیا بوو له‌ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا كه‌ نازناوی گۆڵكاری مۆندیاله‌كه‌ی به‌ تۆماركردنی شه‌ش گۆڵ برده‌وه، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا خه‌ڵاتی تۆپی زێڕێن و پێڵاوی زێڕینی به‌ده‌ستهێنا، له‌ ڕیزی یوڤێنتوسیش، دوو نازناوی خولی ئیتاڵیاو نازناوێكی جامی ئیتاڵیاو نازناوێكی جامی یانه‌كانی ئه‌وروپای بردۆته‌وه.

 هاوكات چلوهه‌شت یاری نێوده‌وڵه‌تی به‌ درێسی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامداوه، به‌م دواییه‌ش وه‌ك شیكه‌ره‌وه‌ی یاریه‌كان له‌ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ڕای سپۆرتی ئیتاڵی كاری ده‌كرد.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.