Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:42

مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر مارسیلیا تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


مانچستەرسیتی سەركەوتنی لەبەرامبەر یانەی مارسیلیای میوانی دووبارە كردەوەو لە گەڕی شەشەم و كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ و لە گڕوپی سێیەمدا، بە سێ‌ گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانە فەڕەنسیەكەی بردەوە.


یانەی مانچستەرسیتی سەركەوتنی لەبەرامبەر یانەی مارسیلیای میوانی دووبارە كردەوەو لە گەڕی شەشەم و كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ و لە گڕوپی سێیەمدا، بە سێ‌ گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانە فەڕەنسیەكەی بردەوە.

 دوای تەواوبوونی گێمی یەكەم بە یەكسان بوونی هەردوو تیپ بێ‌ گۆڵ، لە گێمی دووەم و سێ‌ خولەك دوای فیكەی دەستپێكی ئەم گێمە، فێران تۆرێسی ئیسپانی و هێرشبەری مان سیتی گۆڵێكی بۆ تیپەكەی تۆماركرد، دواتر سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرژەنتینی گۆڵی دووەمی سیتیزێنزی لە خولەكی حەفتاوحەوت بەدەستهێنا.

لە دوا ساتەكانی یاریشدا، ڕەحیم ستێرلینگ گۆڵی سێیەمی تیپە ئینگلیزیەكەی تۆماركرد، بەم بردنەوەش مان سیتی كە بە شێوەی پێشوەخت گەیشتنی بۆ قۆناغی شازدە مسۆگەركردبوو، كۆی خاڵەكانی لە پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپی سێیەم گەیاندە شازدە خاڵ،.

مارسیلیاش بە سێ‌ خاڵ لە پلەی چوارەم و كۆتایی ڕیزبەندی گڕوپەكە مایەوەو بە دەستی بەتاڵ لەم وەرزەی چامپیۆنس لیگ چووە دەرەوە، هەر لەم گڕوپەدا، یانەی پۆرتۆ بە پلەی دووەم گەیشتە قۆناغی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو یانەی ئۆلۆمپیاكۆسیش پلەی سێیەمی بەدەستهێناو گەیشتە قۆناغی سیی و دووی یۆرۆپالیگ .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.