Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:35

له‌خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا لیڤه‌رپول و میتیلاندی دانیمارکی یه‌کسانبوون

کوردستان TV
100%


لە خولی تۆپی پێی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، یانەی لیڤەرپول كە بە شێوەی پێشوەخت و بە پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپەكە گەیشتنی بۆ قۆناغی شازدە مسۆگەركردبوو، بە گۆڵێك لەگەڵ یانەی میتیلاندی دانیماركی میوانداری یەكسان بوو.

 لە یەكەم خولەكی یاریەكەدا، محەمەد سەڵاحی میسری و ئەستێرەی لیڤەرپول گۆڵێكی بۆ تیپەكەی تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو.

 لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەستودووشدا، یاریزان ئەلێكساندەر سكۆڵز گۆڵی بەرامبەری تیپە دانیماركیەكەی بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە.

 بەم ئەنجامەش كۆی خاڵەكانی لیڤەرپول لە سەرووی لیستی ڕیزبەندی گڕوپی چوارەمی چامپیۆنس لیگ بۆ سێزدە خاڵ بەرزبووەوەو میتیلاندیش بە دوو خاڵ لە دوایین خانەی ڕیزبەندی گڕوپەكە مایەوەو ماڵئاوایی لە چامپیۆنس لیگ كرد 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.