عبدالواحد رواندزی بەرپرسی لقی10 لەشاری ھەولێر لەنەخۆشخانە سەردانی شاعیری رواندز خارەرەش رواندزی كرد..
بەمەبەستی بەدواداچون لە تەندروستی هونەرمەند خارەرەش رواندزی و بەسەر كردنەوەی كەسایەتیە رۆشنبیرەكانی سنووری لقی10 لە چوارچێوەی سەردان و بەسەركردنەوەكاندا رۆژانە ئەنجامی دەدات و رۆژی ٧ی دیسامبەریش لە نزیكەوە لە تەندروستی خارەرەش رواندزی پێچیەوە..
هونەرمەند خارەرەش رواندزی ماوەیەكە بەهۆی نەخۆشی باری تەندروستی ناجێگیرە، بۆیە سەردانی كردن و لێپێچانەوە لەباری تەندروستی لە كارە گرنگەكانی بەرپرسی لقی10یە.. جێی باسە هونەرمەند خارەرەش رواندزی شاعیرو نوسەرێکی دیاری دەڤەری سۆران و رواندزەو لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش ناسراوە، بەدەیان لە هۆنراوەكانی هۆزانڤانەكان چنیویانەتەوە بۆ تێكەڵكردن بە ئاوازەكانیان، خارەرەش وێرای دارشتنی هۆنراوەكانی دڵداری و بەشێكیش نەتەوەی و خاك و نیشتیمانین. لای خۆشیەوە خارەرەش رواندزی خۆشحالی زۆری خۆی بۆ ئەو سەردانەی بەرپرسی لقی١٠ دەربری..
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.