Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 16:49

نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت بۆ 48 دۆلار و 48 سه‌نت دابه‌زی

oil iraq
کوردستان TV
100%

دوێنێ نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت بۆ ٤٩ دۆلار و ٤٣ سه‌نت به‌رزبووه‌وه‌ و رۆژه‌كه‌ی به‌ ٤٨ دۆلار و ٧٩ سه‌نت ته‌واو كرد. كاتژمێر ٠٩:٠٥ی به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخه‌كان به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٠،٦٣ دابه‌زی و نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت گه‌یشته‌ ٤٨ دۆلار و ٤٨ سه‌نت.

هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی رۆژئاوای تێكساس به‌ ٤٥ دۆلار و ٥٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

ئه‌و رێوشوێنانه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی دووه‌می په‌تای كۆرۆنا گیراونه‌ته‌به‌ر و زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه‌ وایانكردووه‌ كه‌می خواست له‌سه‌ر نه‌وت به‌رده‌وام بێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.