Erbil 23°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 05:43

هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی مەهاباد لەسێدارە درا

کوردستان TV
100%

حوکمی سێدارەی لاوێکی خەڵکی مەهاباد کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو حوکمەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

 ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ کاتژمێر پێنجی بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ دووشەممە 7 ى 12 ى 2020 ،  حوکمی سێدارەی کەماڵ ئەسغەری، خەڵکی مەهاباد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کراوە.

هه‌نگاو ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ کەماڵ ئەسغەری لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەی بە ناوەکانی دانیال دیوانی ئازەر و دانیال زەینەلعابدین ڕێکەوتی 22 ى سپتێمبه‌ری 2017هاوڕێیەکی دیکەی خۆیان بە ناوی سادق بەرمەکی تەمەن 19 ساڵیان بە شێوەیەکی هۆڤانە کوشتوبوو و دواتر تەرمەکەیان ئاگردابوو و فیلمیان لێ هەڵگرتبوو.

ڕێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئەو سێ هاووڵاتییە دواتر لەلایەن دادگای تاوانەکانی یەکەی مەهاباد حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپا و حوکمەکەیان لەلایەن لقی 37ی دیوانی بەرزی وڵاتەوە پشتڕاست کرایەوە. کەسێکی دیکە لە لەو دۆسیەدا بەشدار بوو حوکمی 10 ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

هه‌نگاو ڕونیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ دانیال زەینەلعابدین لە کاتی شۆڕشی بەندکراوانی بەندیخانەی مەهاباد بۆ بەندیخانەی میاندواو گوازرایەوە و لەژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە دەست هەنگاو گەیشتووە، بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو حوکمی سێدارەی تۆمەتبارێکی دیکەی ئەم دۆسیەیە بە ناو دانیال دیوانی ئازەر لە بەندیخانەی مەهاباد جێبەجێ بکرێت.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.