له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه‌ئەندازیار كەمال محمد ساڵح، وەزیری كارەبا سەردانی سێ پرۆژەی كارەبای لەسۆران كرد، كە لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە گوژمەی 6ملیۆن و 700 هەزار دۆلار لەلایەن كۆمپانیای هێرۆ ئەنجام دەدرێت.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن كه وەزیری كارەبا لەو سەردانەیدا لەنزیكەوە بەدواداچوونی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە كردوو، وێڕای دەستخۆشی لەبەڕێوەچوونی كارەكان كە لەماوەی مانگ و نیوێكدا لە 30%ی هەرسێ پرۆژەكە تەواو بووە .
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن كه گفتوگۆی لەسەر هەموو ئەو گرفت و كێشانەش كرا كە لەو ناوچە چیایی و سەختدا رووبەرووی جێبەجێكردنی پرۆژەكە بووەتەوە .
وەزیری كارەبا سەبارەت بەگرنگی پرۆژەكە وتی: گۆڕینی تەلی گەیەنەری هێڵی 132 كەی ڤی نێوان وێستگەی شەقڵاوە بۆ وێستگەی سۆران 1 بەدرێژایی 37 كیلۆمەتر و راكێشانی هێڵی 132 كەی ڤی نێوان خەلیفان بۆ وێستگەی سۆران 1 بەدرێژایی 16 كیلۆمەتر و فراوانكردنی وێستگەی 132 كەی ڤی سۆران 1 رۆڵێكی بەرچاوی دەبێت لە چارەسەركردنی گرفتی بارزۆری لەسۆران و وەرگرتنی بڕی كارەبای پێویست.
وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه وه‌زیری كاره‌با له‌و سه‌ردانه‌یدا ، داوای لەسەرپەرشتیارانی پرۆژەكە كرد لەماوەی دیاریكراوی خۆیدا ئەو پرۆژەیە بۆ خەڵكی سۆران جێبەجێ بكەن و لەلایەن خۆشیەوە ئامادەیی وەزارەتی نیشاندا بۆ هاوكاری و پاڵپشتیكردنی زیاتری سەركەوتنی پرۆژەكە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.