Erbil 26°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 09:38

ئێران: هیچ په‌یوه‌ندییه‌کمان له‌گه‌ڵ گرووپه‌ چه‌کدارییه‌ نایاساییه‌کانی عێراق نییه‌

کوردستان TV
100%

ئیرەج مەسجدی، باڵوێزی ئێران لە بەغدا وێڕای ئیدانە کردنی هێرش بۆ سەر دیپلۆماتكاران و شوێنە دیپلۆماتییەکان له‌ عێراق، وتی: تاران هیچ پێوەندیەکی لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا نییە.

ئیرەج مەسجدی، باڵوێزی ئێران لە بەغدا، بۆ کەناڵی فەرمی عێراق رایگەیاند، ئێران بەردەوام پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی عێراق و سەربەخۆیی ئەو وڵاتە بوە و هەرجۆرە پێشێلکارییەکی سەروەریی عێراق و دەستدرێژی بۆ سەر سنورەکانی ئەو وڵاتە لەلایەن هەر کەسێکەوە، ئیدانە دەکات.

مه‌سجدی وتیشی: ئێمە پێمانوایە کە دەبێت باڵیۆز و نوێنەرایەتی وڵاتان پارێزراوبن و ئەوە یاسایەکی نێودەوڵەتییە. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وشكرد، لەکاتی هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە شارەکانی بەسرە، نەجەف و کەربەلا هیچ لایەنێک هیچ کاردانەوەیەکی نیشاننەدا، وەک بڵێی کە ئەوانە شوێنگەلێکی دیپلۆماتیک نەبون و ئەوە جێی داخە.

مه‌سجدی راشكه‌یاند، ئێران ئامادەیی گواستنەوەی تەکنۆلۆژیا و زانستی نەتەوەیی بۆ هەمو وڵاتانی موسڵمانی هەیە و بە بۆنەی هەڕەشەی داعش لەسەر عێراق، ئەو وڵاتە هەر کات داوای یارمەتی بکات، ئێمە پاڵپشتی تەواوی لێ دەکەین.

له‌باره‌ی پرسی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق، ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە بەغدا وتی: هەڵوێستی ئێمە ئەوەیە کە وڵاتانی ناوچەکە خۆیان ئاسایشی خۆیان بپارێزن چونکە توانای سەربازی و سەرچاوەی پێویست بۆ ئەو کارە هەیە. مه‌سجدی جه‌ختی له‌وشكرده‌وه‌، ئێران پێوەندیەکی فەرمیی لەگەڵ عێراق هەیە و هیچ پێوەندییەکی نهێنیی لەگەڵ هیچ گروپێکی چەکدار لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا نییه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.