به‌پێی ئامارێكی ته‌ندروستی هه‌رێم ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له هه‌ولێر كه‌می كرد و له شاری سلێمانیش رێژه‌ی مردن به ڤایرۆسه‌كه كه‌می كردووه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سنووری پارێزگای هه‌ولێر كه‌می كردووه.
پزیشكان هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له سنووری پارێزگای هه‌ولێر بۆ پابه‌ندبوونی هاووڵاتییان به به‌ستنی ماسك و دووری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری ته‌نها 15 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماون و له نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاواش 54 تووشبووی كۆرۆنا له‌ژێر چاودێری پزیشكدان.
سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئاماری تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای سلێمانی ڕوو له كه‌مبوونه‌وه‌یه به جۆرێك له ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا ته‌نها یه‌ك كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه.
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید تاهیر عه‌لی والی به‌گ ئاماژه به‌وه ده‌كات پابه‌ندبوونی هاووڵاتییان به رێنماییه‌كانی خۆپارێزی هۆكاره بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوون و گیان له ده‌ستدان به كۆرۆنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.