Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 19:28

له‌باسکەی ئەوروپادا ڕیال مه‌درید سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر فیلۆربان لیۆنی فەرەنسی تۆمارکرد

کوردستان TV
100%

له‌ خولی باسکەی ئەوروپادا یانه‌ی ریال مه‌درید سەرکەوتنیکی دیکەی بەدەستهێنا و لە یانەی فیلۆربان لیۆنی فەرەنسی بردەوە.

لە گه‌ری دوازده‌هه‌مینی خولی باسکەی ئەوروپادا، ریال مەدرید لەسەر یاریگەی خۆی میوانداریی یانە فەرەنسییەکەی کرد و بە ئەنجامی نه‌وه‌ت و یه‌ك خال به‌رامبه‌ر به‌ هه‌شتاو چوار خال خاڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ردا تۆمار كرد.

فەرەنسییەکان زۆر باش یارییان کرد و لە سێ چارەگی یەکەمدا لەپێشەوە بوون، بەڵام مەدریدییەکان لە دوا جارەگی یارییەکەدا سی خاڵیان تۆمارکرد و یارییەکەیان بردەوە.

والتەر تاڤارێس و سێرخیۆ لۆل باشترین یاریزانانی ریال مەدرید و یارییەکە بوون، کە هەریەکێکیان نۆزده‌ خاڵیان بۆ یانەی شاهانە بەدەستهێنا.

ئەمە سەرکەوتنی حەوتەم بوو بۆ ریال مەدرید لەگەڵ پینج دۆراندن، کە بەم بردنەوە خۆی گەیاندە پلەی پێنجەمی ریزبەندیی خولەکە
 له‌ یاریه‌كی دیكه‌دا  یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌لمانی لەسەر یاریگەی خۆیدا میوانداری یانەی خینکی موسکۆی رووسی کرد و بە ئەنجامی هه‌شتا خال به‌رامبه‌ر به‌ حه‌فتاو حه‌وت خال یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه‌
بەدرێژایی کاتی یاری هەردوولا بە ئاستێکی بەرزەوە یارییان کرد و هەرجارێک یەکێکیان لە ئەنجام پێشدەکەوت،لە کۆتاییدا باڤاریه‌كان ئه‌نجامه‌كه‌یان لە بەرژەوەندی خۆیاندا یەکلاییکردەوە، ئەلیکس شفیلد بە تۆمارکردنی بیست خاڵ رۆڵی کاریگەری هەبوو لە سەرکەوتنی بایرن بینی و به‌ پیاوی یاریه‌كه‌ ده‌ست نیشان كرا

ئه‌مه‌ هه‌شته‌م بردنه‌وه‌ بوو بۆ بایرن میونشن و نۆیه‌م دۆراندنیش بو بۆ یانه‌ی خینك
 

كوردستان TV

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.