- ڕووداو و ڕۆژ و شانازییه‌كی مێژووییه، بۆیه، كه تێلفۆنی بۆ كردم، بریارمدا بچم و به‌شداریی بكه‌م.
له ڕۆژی جیھانیی كه‌مئه‌نداماندا، له ھه‌ولێر، له كۆلیژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، كوردێك، وه‌ك یه‌كه‌م كه‌مئه‌ندام له مێژووی كوردستان و عێراق، بڕوانامه‌ی دكتۆرای له ئه‌ده‌بیاتی كوردی وه‌رگرت!..
- چووین، له‌گه‌ڵ ھاوكارانم (نامیق ھه‌ورامی) و (گۆران حوسێن) به‌شداربووین له گوێگرتن له گفتوگۆكه و دواتریش زرێ و گوڵی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان - مان پێشكه‌یش كرد و له وته‌یه‌كی كورتیشدا، له ته‌ك قوتابیی توێژه‌ر ، به‌رێز (حه‌سه‌ن یوسف كه‌ریم)، وێڕای پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له به‌ڕێزیان، كه به‌داخه‌وه نابینایه، باسمان له ھێزی بینین و چاره‌سه‌ریی ڕووناكیی زانست كرد و له‌و باوهڕهیشداین، كه به‌شێكی ھه‌ره زۆری گرفت و كێشه‌كانی كوردستان و دونیایش پشتكردنه له ڕووناكی زانست، كه كاك (حه‌سه‌ن) به نابینایی دۆزیه‌وه، كه‌چی به‌شێك له سیاسییه‌كان به دووچاوی ساغیشهوه نایبینن و نایدۆزنه‌وه!..
- ھه‌ر بۆ زانیاری، ناونیشانی تێزی دكتۆراكه بریتیه له : ( ڕۆڵی بگێڕه‌وه له ڕۆمانه‌كانی حیسام به‌رزنجی – دا).
سالار عوسمان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.