Erbil 19°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 01:30

ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تۆمی: ئێران سه‌نتریفیوجی نوێی له‌ بنکه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز جێگیر کردووه‌

کوردستان TV
100%

ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی رایگه‌یاند، ئێران سه‌نتریفیوجی نوێی له‌ بنكه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز جێگیر كردووه‌. ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز به‌شێك له‌ راپۆرتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی سه‌باره‌ت به‌ كار و چالاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بڵاوكردووه‌ته‌وه‌. له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، كه‌ ئێران سه‌نتریفیوجی نوێ و پێشكه‌وتووی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم له‌ بنكه‌ی ژێرزه‌مینی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز جێگیر كردووه‌.

ئاشكراشی كردووه‌، كه‌ ئه‌و پرسه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری پێشێلكردنی رێككه‌وتنی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك كه‌ دواتر ئه‌مه‌ریكا لێی كشایه‌وه‌. له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ ئێران به‌نیازه‌ سه‌نتریفیوجه‌كانی ئای ئار توو ئێم له‌ نه‌ته‌نز جێگیر بكات.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.