Erbil 19°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 00:26

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ئایدزە

‌ئایدز نەخۆشییەکە دەبێتە ھۆی دابەزینی توانای کۆئەندامی بەرگری لەش
کوردستان TV
100%

‌ئایدز نەخۆشییەکە دەبێتە ھۆی دابەزینی توانای کۆئەندامی بەرگری لەش، کە بەھۆی ڤایرووسی ئێچ ئای ڤییەوە تووشی مرۆڤ دەبێت. ئایدز بەھۆی زایەند و گواستنەوەی خوێنەوە دەگوازرێتەوە. لە ساڵی (1981)ـەوە تا ئێستا ئایدز زیاتر لە 25 ملیۆن کەسی کوشتووە‌، کە بە نزیکەیی دەکاتە نیوەی ژمارەی کوژراوانی جەنگی جیھانی دووەم. لە کاتی ئێستا زياتر 33ملیۆن کەس لە جیھان تووشی ئایدز بوون.

 ئایدز، نەخۆشییەکە دەبێتە ھۆی دابەزینی توانای کۆئەندامی بەرگری لەش، کە بەھۆی ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤییەوە(HIV) تووشی مرۆڤ دەبێت، ئەیدز بەھۆی زایەند و گواستنەوەی خوێنەوە دەگوازرێتەوە، لە ساڵی 1981 ەوە تا ئێستا ئەیدز زیاتر لە 25 ملیۆن کەسی کوشتوە‌، کە بە نزیکەیی دەکاتە نیوەی ژمارەی کوژراوانی جەنگی جیھانی دووەم، لە جیهان 36 ملیۆن و 900 هەزار هەڵگری ڤایرۆسی کەمی بەرگری لەش HIV هەیە و ساڵانە نزیکە یەک ملیۆن کەس دەکوژێ،  نزیکەی دو ملیۆنی دیکەش وەک توشبوی نوێ دەکاتە قوربانی.
یه‌كی دیسێمبه‌ری هه‌موو ساڵێك وه‌ك ڕۆژی جیهانی توشبوون به‌ نه‌خۆشی ئایدز دانراوه‌ و مه‌به‌ست لێی هۆشیاركردنه‌وه‌ی‌ دانیشتوانی سه‌ر زه‌ویه‌ له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ زیاتر خۆیان بپارێزن و ئاگاداربن و جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ توشی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بوون ڕێزیان لێ بگیرێت و بژین مافی خۆیان وه‌ربگرن.


رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت" رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ئایدز هەلێكە بۆ سێکتەری گشتی و تایبەت، ئامانجیانە  پێکەوە هۆشیاری تەندروستی لەبارەی ڤایرۆسی HIVی تووشکەری ئایدز بڵاوبکەنەوە و بەرەنگاری ببنەوە".


رێكخراوی تەندروستی جیهانی پێشنیازدەکات، حکومەتی وڵاتان ستراتیژی خۆیان بۆ پشكنین، رێگەخۆپارێزی و چارەسەری ئایدز بگۆڕن و هەوڵبدەن ئەوانەی لە مەترسیدان بکرێنە لەپێشینەی کارەکانیان بۆ بنەبڕکردنی نەخۆشییەکە. 

 

لە ساڵانی نێوان 1884 - 1924 لە ڕۆژئاوای ناوەڕاستی ئەفریقا ڕاوچیان ڕاوی مەیمونی چیمپانزیان دەکرد. وا بڕوایە کە ھەندێک لە خوێنی مەیموونەکان چووەتە‌ ناو جەستەی ڕاوچییەکان "لە ڕێگای برین". خوێنی مەیموونەکان ڤایرۆسێکی تێدابووە، کە بێزیان بووە بۆ مەیموون بەڵام بکوژە بۆ مرۆڤ ئەویش بریتی بووە لە ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی "ڤایرۆسی دابەزاندنی بەرگریی مرۆڤ" ڤایرۆسی نەخۆشیی ئایدز.

 

لە حوزەیرانی 1981، سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن نەخۆشی "سی دی سی" ئەمریکا، ڕاپۆڕتێکی بڵاوکردەوە لە لۆس ئانجلەس لەسەر 5 پیاوی "ھاوڕەگەزخواز"ی گەنج کە تووشی جۆرێکی کەڕوویی ھەوکردنی سییەکان ببوون، ئەم جۆرە ھەوکردنە بە نزیەکەیی ھەرگیز نەبیندرابوو لە کەسێک کە سیستەمی بەرگریی سەلامەتی ھەبووبێت.

 

لە 4ی تەمموزی ھەمان ساڵ، سەنتەری کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی "سی دی سی" ئەمریکی، ڕاپۆرتێکی تری بڵاوکردەوە کە جۆرە شێرەپەنجەیەکی زۆر دەگمەنی پێست، پیاوێکی گەنج دەکوژێت! کە پێشتر کەسەکە سەلامەت بووە.


دوای چەند مانگێکی سەنتەری کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی "سی دی سی" ئەمریکی، نەخۆشیەکەی ناوزەندکرد بە ئەیدز.

 
یه‌كه‌مین جار ساڵی 1988 ئه‌م ڕۆژه‌ بۆ یادكردنه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشی ئایدز ده‌ستنیشانكرا، ئایدز باوە لەنێو کەسانی نەخۆشی ھیمۆفیلیا، چونکە نەخۆشییەکە بە خوێن دەگوازرێتەوە. ئەیدز جگە لە گواستنەوەی بە ڕێگای خوێن بە ڕێگای زایەندیش دەگوازرێتەوە، ھەروەھا لە دایک بۆ منداڵێش دەگوازرێتەوە.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.