Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 19:36

سلێمانى.. کارگەیەکى دروستکردنى شامپۆ دادەخرێت

کوردستان TV
100%


سەرۆکى لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامییەتى سلێمانى ئاشکرایدەکات، دەستیان بەسەر کارگەیەکى دروستکردنى شامپۆدا گرتوە کە هیچ مەرجێکى تەندروستى تێدانەبوە.
لەشکر حەمید، سەرۆکى لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامییەتى سلێمانى، راگەیاند: دواى ئەوەى زانیارى وردمان پێگەیشت لەسەر کارگەیەکى دروستکردنى شامپۆ و موادى پاککەرەوە و زاهى، لیژنەى باڵاى قائیمقامییەتى سلێمانى سەردانى شوێنەکەمان کرد، لە ئەنجامدا بۆمان دەرکەوت ئەو کارگەیە هیچ مەرجێکى سەلامەتى تێدانیە بۆ دروستکردنى ئەو بابەتانە لەروى مەرج و لەروى بینا و لەروى ئەو خامانەى لە دروستکردنیدا بەکاریان دەهێنێت.
دەشڵێت: کارگەکە هیچ مەرجێکى کیمیایى و فیزیایى و بەکترۆلۆجى  تێدانیە، تەنها لە رێگەى چەند خەزانێکەوە کۆمەڵێک مواد تێکەڵدەکات کە کاریگەرى لەسەر تەندروستى مرۆڤ دروست دەکات، تەنانەت کاریگەرى هەیە لەسەر لەدەستدانى چاو روتانەوەى قژ و هەستیارى پێست و بۆڕییەکانى هەناسەى بەکارهێنەرانى.
هەروەک باسى لەوەکرد، دروستکردنى شامپۆ بەپێى مۆڵەتى رێگەپێدانى عێراقى بەڕێژەى دیاریکراو پێویستە باڵانس هەبیت لە تێکەڵکردنى ماددەکان، بەڵام لەو کارگەیە بەشێوەى هەڕەمەکى ماددەکان تێکەڵکراوە کە ئەو ماددانەش بۆ دروستکردنى شامپۆ بەکار نایەت و کاریگەرى تەندروستى دەبێت لەسەر بەکارهێنەرانى.
لەشکر حەمید ئاماژەى بەوەشکرد، کارگەکە دەکەوێتە گەرەکى تاڤگەی شارى سلێمانى و مۆڵەتى تەنها ژورى بازرگانى هەیە، بەڵام هیچ ستانداردێکى تێدا بەکار نەهاتوە، بۆیە راستەوخۆ کارگەکەیان داخساوە و لە رێگەى بەشى یاسایى قائیمقامییەتیشەوە سکاڵاى لەسەر خاوەنەکەى تۆما دەکەن و بڕێکى زۆریش لەو ماددانەى دەستیان بەسەردا گیراوە لەناو دەبرێن.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.