Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 21:50

کچه‌ یاریزانی چینی شین مینگ گه‌یشته‌ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵه‌وانێتی جیهان

کوردستان TV
100%

كچه‌ یاریزانی چینی، شین مینگ گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی جیهان له‌ یاری تۆپی سه‌رمێز له‌ ئاستی تاكی خانمان كه‌ ڕكابه‌ریه‌كانی له‌ ماكاو به‌ڕێوه‌ده‌چێت

 له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، شین مینگ به‌ سێ گێم به‌رامبه‌ر به‌ گێمێك له‌ كچه‌ یاریزانی سه‌نگافوری فێنگ تیانۆی برده‌وه، ئه‌نجامی گێمه‌كانیش، یازده‌ ده، یازده‌ حه‌وت، ده‌ یازده، یازده‌ سێ بوو

 له‌ قۆناغی پێش كۆتاییدا، شین مینگ ڕووبه‌ڕووی شین زینگتۆنی هاونیشتیمانیه‌كه‌ی ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتاییدا، به‌ سێ گێم به‌رامبه‌ر به‌ دوو گێم سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر دینگ نینگی هاونیشتیمانیه‌كه‌ی دیكه‌ی تۆماركرد، ئه‌نجامی گێمه‌كانی یاریه‌كه‌ش ده‌ یازده، حه‌وت یازده، یازده‌ نۆ، یازده‌ هه‌شت، چوارده‌ دوازده‌ بوو 

كوردستان TV

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.